.
08:35 PM - 11/01/2026
دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسوود رایگەیاند، كە فەرماندەیەكیان بەناوی ئازاد حەلەب شەهیدبووە، ئاسایش لە راگەیاندراوێكی نوێدا ئاشكرایكرد، بەهۆی دۆخی سەختی شەڕەوە پەیوەندییەكانیان پچڕابوو، ئەو فەرماندەیە شەهید نەبووە و بە برینداری خۆی گەیاندووەتە شوێنێكی پارێزراو.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی ئاسایش لە شێخ مەقسوود لە راگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، كەمێك پێش ئێستا رامانگەیاند كە ئەندامی فەرماندەییمان ئازاد حەلەب شەهیدبووە. لەبەر دۆخی سەختی شەڕ و پێكدادان پەیوەندیمان لەگەڵ هەندێك هەڤاڵمان پچڕابوو و سەرەڕای هەموو هەوڵەكانمان نەمانتوانیبوو كە زانیاری وەربگرین. بەڵام روونبوویەوە كە ئازاد حەلەب شەهید نەبووە، پەیوەندی لەگەڵ بەستراوەتەوە و ئێستا بە برینداری خۆی گەیاندووەتە شوێنێكی پارێزراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە