.
09:12 PM - 11/01/2026
ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دۆخی هەردوو گەڕەكی كوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب لەدوای هێرشی چەند رۆژی رابردووی گرووپە چەكدارەكانی سوریا بۆ سەریان خستەڕوو، ئەوان، راگەیەندراوێكیان ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسە جیهانییەكان كرد كە چەندین خاڵی لەخۆگرتبوو، تێدا داوا كرا حكومەتی كاتی سوریا پابەندی رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان و پاراستنی گیانی مەدەنییەكانی ناوچەكە بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە