کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی:پێداچوونەوە بە زیادكردنی پێناسی گومرگی بكرێت

.

10:22 AM - 11/01/2026

نەوزاد غەفور سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، لەبارەی بریاری حكومەتی عیراقی بۆ زیادكردنی باج و روسومات لەسەر ئەو شمەك و كاڵایانەی لە دەروازە سنورییەكانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكرێت،

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،بریاری سیستەمی ئەسیكۆدا بریارێكە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نییە ، وادەكات شمەك و كاڵاكان نرخیان بەرزببێتەوە.


دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت تا بریارەكە هەڵبوەشێندرێتەوە، چونكە بەپێی زیاد كردنەكە لەداهاتوودا نرخی شتوومەك و زێڕ زیاد دەكات، ئەمەش دەبێتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە