کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كردە سەر ناوچە جیاوازەكانی باشووری لوبنان

.

10:10 PM - 11/01/2026

سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی بەرفراوانی ئاسمانی كردە سەر ناوچە جیاوازەكانی باشووری لوبنان. بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان، هێرشەكانی ئیسرائیل ژێرخانی حزبوڵایان كردووەتە ئامانج.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، هێرشەكانی ئیسرائیل هەردوو ناوچەی (مەحمودییە و ئەلجابور)یان لە باشووری وڵات كردووەتە ئامانج. 

سەرەڕای رێككەوتنی ئاگربەست كە لە تشرینی دووەمی 204ەوە كاری پێدەكرێت، ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەكانی بەتایبەتی بۆ سەر باشووری لوبنان، تەلئەبیب حزبوڵا بە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەكانی تۆمەتبار دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە