کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دەربەندیخان هێرشی سەر گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب ئیدانە كرا

.

10:15 PM - 10/01/2026

 

 

بەمەبەستی ئیدانە و شەرمەزاركردنی پەلاماردانی هەردوو گەڕەكی كوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب لەلایەن گروپەكانی سەر بە حكومەتی كاتی سوریا، خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

لە راگەیەندراوێكدا، هەموو پاڵپشتییەك بۆ كوردی رۆژئاوای كوردستان دووپاتكرایەوە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا لەڕێگەی كەڵەكانی پەیوەندی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداربكەنەوە، بۆ ئەوەی رێگری لەو تاوانكارییە بكرێت كە بەرامبەر خەڵكی مەدەنی ئەو دووگەڕەكە ئەنجامدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە