.
01:03 PM - 10/01/2026
دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق رایگەیاند، باجی گومرگی لەسەر ماددەكانی خۆراكو دەرمان و كاڵا بنەڕەتییەكان زیاد نەكراوەو میكانیزمی نوێ بۆ هەژماركردنی باجی كاڵاكانی تر بەكاردەهێنرێت، كە پشت بە كێش و پۆلێنی جۆری ماددەكان دەبەستێت.
سامر قاسم بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عیراق راگەیاند، بەهۆی نەبوونی سیستمی ئەلیكترۆنیو لاوازیی ژێرخان و نەبوونی كۆنترۆڵ بەسەر دەروازەكاندا، ئەو یاسایەی ساڵی 2023 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركرابوو، جێبەجێ نەكراوە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی دەروازەكان و جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا، ئێستا یاساكە جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی، پێشتر بەهۆی نەبوونی سیستمی ئەلیكترۆنی، ساختەكارییەكی زۆر لە وەرگرتنی باجدا هەبوو، ئێستا سپاردەی باج بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە رێگەی گومرگەوە وەردەگیرێت و سیستمی نرخی دیاریكراو هەڵوەشاوەتەوە.
داهاتی دەستەی گشتیی گومرگ بەرزبوونەوەیەكی بێوێنەی بەخۆیەوە بینیووە و گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و 563 ملیار دینار، كە ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2003ـەوە تۆمار نەكراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە