.
02:33 PM - 11/01/2026
ئیدارەی خۆسەر ،داوا لەرێكخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و مرۆییەكان دەكات، بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆ بگرن و چاودێری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لەگەڕەكەكانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە بكەن.
دەشڵێت، ئامانجی هێرشكردنە سەر گەڕەكە كوردییەكان گۆڕینی دیمۆگرافیایە.
ئیدارەی خۆسەر لەبارەی پێكدادانەكانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد،هێرشەكانی سەر گەڕەكە كوردیەكان ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافییە و داوا لە دانیشتوانی گەڕەكەكوردنشینەكان دەكەن بمێننە و ئەو كەسانەی ئاوارەش بوون بگەڕێنەوە بۆشوێنی مانەوەیان.
ئیدارەی خۆسەر راشیگەیاندووە، هەر دەسەڵاتێك پشت بە دەوڵەتێكی تر ببەستێت دژی گەلەكەی خۆی، شەرعیەتی خۆی لەدەست دەدات، بەبێ گوێدانە پاڵپشتی نێودەوڵەتی، چونكە خەڵك بەتەنها سەرچاوەی شەرعیەتن.
لەبەر رۆشنایی ئەو پراكتیزە و پێشێلكارییە جددیانەی لە چەند رۆژی رابردووشدا رویانداوە، داوا لەرێكخراوە نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ و مرۆییەكان دەكەین كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چاودێری بارودۆخی مرۆیی و ئەمنی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە بكەن.
ئیدارەی خۆسەر تەئكیدیشی كردووەتەوە لەوەی، دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو گەڕەكە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەوەزارەتی بەرگرییەوە ناكرێت بەسەركەوتن وەسف بكرێت، بەڵكو كردەوەیەكی خیانەت و تاوانێكی قورسە، كە دەسەڵاتێك ئەنجامی دەدات كە بانگەشەی نوێنەرایەتی دەوڵەت دەكات و لەهەمان كاتدا هاووڵاتیانی خۆی دەكوژێت و كەرامەتیان پێشێل دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە