کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی رابردوو زیاتر لە 600 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان تۆماركراون

.

03:56 PM - 11/01/2026

 ساڵی 2025 زیاتر لە 600  حاڵەتی توندوتیژی جۆراو جۆر  بەرامبەر یە پیاوان تۆماركراون كە 73 حاڵەتیان كوشتن بووە.

یەكێتی پیاوانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری توندوتیژییەكانی بەرامبەر بە پیاوان بۆ ساڵی 2025 بڵاوكردوەتەوە، بە پێی لیژنەی بەدواداچون و تۆماركردنی كەیسەكان لە رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كودستان، لە 1ی1ی 2025  بۆ 31ـ12ی2025  ژمارەی ئەو كەیس و سكاڵایانە پیاوان تۆماریان كردوون  لەلایەن  رەگەزی بەرامبەر 611 حاڵەتە.

لەو ئامارەدا، 73 كەیسیان بریتییە لەحاڵەتی كوشتن، كە 19 یان لەلایەن ژنەوە بووە، بەهاوكاری كەسی تر و 53 حاڵەتی دەركردنی پیاویش هەبووە لەماڵ و 35 حاڵەتی خیانەتی هاوسەریش تۆماركراون.

جۆری سكاڵاو توندوتیژییەكان  جیاوازن و دەركردنی پیاوی بەتەمەن 53 حاڵەت و خیانەتی هاوسەریش 35 حاڵەتە، تەداخولی كەسوكار 241 حاڵەت و فشاری دەرونی و توندوتیژی نۆ حاڵەت تۆماركراون.

هەروەها ناوزڕاندن 13 حاڵەت و دەستبەسەرداگرتنی مووچەش 13 حاڵەتە، دەستبەسەرداگرتنی منداڵ یان بێبەشكردنی باوك لە بینینی 214 حاڵەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە