.
02:49 PM - 11/01/2026
تائێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی غازی ئێران بۆ عیراق، لەوباریەوە وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، وەستانی هەناردەكردنی غازی ئێران بۆ عیراق ،بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوخۆی ئێران و زیادبوونی پێویستی ناوخۆیی بە غاز بووە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت بەغداد لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، دابینكردنی غازی ئێران بەتەواوی وەستاوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی سیستەمی كارەبای عیراق لە نێوان چوار بۆ چوار هەزار و 500 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی لەدەست بدات، ئەمەش لە ئەنجامی داخستنی بەشێك لە یەكەكانی بەرهەمهێنان بەتایبەت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.
عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە هاوردەكردنی وزە لە ئێرانەوە دەبەستێت، كە بەشێوەیەك لە نێوان سەدا 30 تا سەدا 40ی پێداویستییەكانی غاز و كارەبای وڵاتەكە لەدەرەوە دابین دەكات، لە كاتێكدا لە وەرزی زستاندا خواست دەگاتە نزیكەی 48 هەزار مێگاوات، بەراورد بە بەرهەمی ناوخۆیی كە لە 27 هەزار مێگاوات تێناپەڕێت، ئەمەش بۆشاییەكی گەورە دروست دەكات و وادەكات لە ڕێگەی هاوردەكردنەوە پڕبكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە