کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەبارەی بازرگانی نێوان عیراق‌و توركیا گەیشتووەتە 17 ملیار دۆلار

.

12:13 PM - 10/01/2026

ئەنیل بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە بەغداد رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و توركیا گەیشتووەتە 16 بۆ 17 ملیار دۆلار.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئەنكەرە و بەغداد، باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاند، پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات نەك تەنها لە رووی سیاسیی، بازرگانی‌و وەبەرهێنانەوە، بەڵكو لە رووی ئەمنی‌و سەربازیشەوە بەشێوەیەكی بەرچاو گەشەیان كردووە، توركیا زۆر دڵخۆشە بەو سەقامگیری و ئاسایشەی لە عیراق بەدەستهاتووە و بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی. باڵیۆزی توركیا لە بەغداد   راشیگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و توركیا گەیشتووەتە 16 بۆ17 ملیار دۆلار، بەردەوامیشن لە زیادكردنی ئەم رێژەیە و باشتركردنی بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە