.
01:59 PM - 10/01/2026
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، كورتهێنانی بودجە كورتخایەنە و كێشە بۆ وەبەرهێنان دروست ناكات.
راشیگەیاند، كورتهێنانی بودجە تاڕادەیەكی زۆر پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە هەیە، وەبەرهێنەران لەوە تێدەگەن مەرج نییە ئەم كورتهێنانە رەنگدانەوەی لاوازی دامەزراوەیی بێت، بەڵكو رەنگدانەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، كە لە دەرەوەی كۆنترۆڵی نیشتمانییە.
بوونی دامەزراوە داراییە بەهێزەكانیش لە پێش هەمویانەوە بانكی ناوەندی عیراق، سەرچاوەی دڵنیایی وەبەرهێنەرانن.
وتیشی، یەدەگی بیانی پشتیوانیەكی بەهێزە بۆ سەقامگیری دراوی نیشتمانیو متمانەی زۆر بە وەبەرهێنەران دەبەخشێت.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەشكرد، حكومەت پابەندە بە جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییە گەورەكان لە كەرتەكانی وزە و ژێرخانی ئابووریدا، وەك پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، كە ئاماژەیەكی روون و ئەرێنی دەنێرێت بۆ كۆمەڵگەی وەبەرهێنان كە كورتهێنانی بودجە كورتخایەنە و نابێتە ڕێگر لەبەردەم پرۆسەی گەشەپێدان یان سنورداركردنی خواستەكانی عیراق بۆ گەیشتن بە گەشەی ئابووریی بەردەوام.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە