.
10:07 AM - 10/01/2026
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسی داهاتە نانەوتییەكان تاوتوێدەكات، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، هەوڵدەدەن هەموو سەرچاوەكانی داهاتی نانەوتی ڕێكبخەنەوە.
بەپێی كارنامەی نوێی ئەنجومەنەكە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێی پرسی داهاتە نانەوتییەكان دەكرێت، بەوتەی رامیار حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ئەو پرسانە دەكرێت كە تایبەتە بەداهاتی نانەوتی عیراقو هەوڵدەدات هەموو ئەو سەرچاوە داراییە نانەوتییانە رێكبخاتەوە، كە بوونەتە داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
بڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا، حەوت لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی پرسی داهاتە نانەوتییەكان میوانداری بكرێن، كە پێكهاتوون لە، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاكی، ئەنجومەنی خزمەت، ئەنجومەنی پارێزگاكان، بانكی ناوەندی، دەزگای شەهیدان و دەستەی خانەنشینی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە