.
03:27 PM - 10/01/2026
لەبەرامبەر هێنانی بار لە لایەن شۆفێرانی هەردوو وڵاتی توركیا و ئێرانەوە بەشێوەی ترانزێت و گەڕانەوەیان بە بارەوە بۆ وڵاتەكانیان، نیگەرانی و ناڕەزایەتی شۆفێرانی گەرمیانی بەدوای خۆیدا هێناو لە كۆبوونەوەیەكی نارەزایەتییدا داوایان لە ئیدارەی گەرمیان كرد، رێگری لەو بارهەڵگرانەی دەرەوەی هەرێم بكەن و رێگە نەدان لەكاتی گەڕانەوەیاندا بار بگوازنەوە، چونكە بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 شۆفێر بێكار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە