کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میدیای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: شێخ مەقسوود كۆنتڕۆڵ نەكراوە و پێكدادان بەردەوامە

.

10:25 AM - 10/01/2026

  هەرچەندە دەستەی ئۆپراسیۆنەكان لە سوپای  سوریا  دەنگۆی كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی گەڕەكی شێخ مەقسوودی لە حەلەب راگەیاند، بەڵام میدیای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەو  دەنگۆیەی  رەتكردەوە و رایگەیاند، گەڕەكی شێخ مەقسوود كۆنتڕۆڵنەكراوە و پێكدادان بەردەوامە.

میدیای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەڵامی دەنگۆ و هەواڵە چەواشەكارەكانی دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی لە سوپای  سوریا  دایەوە و رایگەیاند، گەڕەكی شێخ مەقسوود كۆنترۆڵ نەكراوە و پێكدادان بەردەوامە، راشیگەیاند، چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق  نەخۆشخانەكانی شێخ مەقسوود بەچڕی بۆردوومان دەكەن.

ئەم هەڵكشانە سەربازییە دوای ئەوە دێت، لە 6ی كانوونی دووەمی 2026 پێكدادانی سەخت لەنێوان سوپای سوریا و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیپێكرد. 

بەپێی ئامارەكان، بەهۆی ئەو شەڕەوە 25 هاووڵاتی شەهید بوون‌و نزیكەی 150 هەزار كەسیش ئاوارەبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە