کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد: چەكدارانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت كۆمەڵكوژی بكەن

.

11:54 AM - 10/01/2026

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، هۆشداری كۆمەڵكوژی لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەبدا و رایگەیاند، نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەكی شێخ مەقسودی شاری حەلەب كە سەدان  برینداری تێدایە، بە ئەنقەست دەكرێتە ئامانج.

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامەكەیدا داوای لە رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، دەستبەجێ دەستێوەردان بكەن بۆ دەرهێنانی بریندارەكان و رێگریكردن لە كۆمەڵكوژی. هەروەها حكومەتی سوریای بە بەرپرسیاری تەواوی ئەو دۆخە لە قەڵەمدا‌و رایگەیاند، سەدان بریندار كە لە نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەكی شێخ مەقسود دەمێننەوە لە لایەن  چەكدارانی سەر بە حكومەتی دیمەشق كۆمەڵكوژ دەكرێن.

ئەم هۆشدارییە نوێیە دوای ئەوە دێت، رۆژی هەینی ئیلهام ئەحمەد رایگەیاندبوو، سەرەڕای رۆژانی پڕ لە تووندوتیژی لە حەلەب، كورد پابەندە بەو رێككەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی سوریا كردوویەتی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە