کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆم باراك : ئەمریكا پابەندە بە چەسپاندنی ئاگربەست لە حەلەب

.

11:25 AM - 10/01/2026

تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، وردەكاریی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە عەممان ئاشكراكرد ‌و ڕایگەیاند، واشنتۆن و عەممان تەئكید لە كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە حەلەب دەكەنەوە.

لەبارەی ئاڵۆزییەكانی حەلەب، تۆم باراك لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی، لە دیدارێكدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی حەلەب كردووە و پابەندبوونی خۆیان بۆ جێگیركردنی ئاگربەست ‌و گەرەنتیكردنی كشانەوەی ئاشتیانەی هەسەدە لەو شارە دووپاتكردووەتەوە، ئەوەش وەك بەشێك لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری 2025.

بە وتەی تۆم باراك، هەردوولا لەسەر بەردەوامی هەماهەنگییەكان رێككەوتوون بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەتی سوریا لەپێناو پاراستنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكەكەی و پاراستنی مافی سەرجەم هاووڵاتیان. سەبارەت بە دۆخی باشووری سوریاش، تۆم باراك دەڵێت، تەئكیدیان لە جێبەجێكردنی نەخشەڕێگای كۆتاییهێنان بە قەیرانی سوەیدا كردووەتەوە، كە ئامانج لێی گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ باشووری سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە