کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: بە مەرج هێزەكانمان لە حەلەب دەگوازینەوە

.

10:01 AM - 10/01/2026

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، پێشوازی لەو پێشنیازە دەكەن لەلایەن نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەكانەوە كراوە بۆ گواستنەوەی هێزەكانیان لە گەڕەكی شێخ مەقسودەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەكردووە، پاراستنی هاووڵاتیان لە هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ئەولەویەتی كارەكانیانە، بۆیە بە ئەرێنی وەڵامی دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەكەیان داوەتەوە بۆ گواستنەوەی هێزەكان بە شێوەیەكی ئارام.

مەرجەكانی جێبەجێكردنی ئەو پرۆسەیە، پابەندبوونە بە رێككەوتنی 1ی نیسان، دەبێت گەرەنتی مانەوەی هێزێكی پاراستنی كوردی ناوخۆیی‌و ئەنجومەنێكی خۆجێیی بۆ دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەكە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە