.
11:01 PM - 08/01/2026
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، بانگەوازێكی بەپەلەی ئاراستەی حكومەتی سوریا، هەسەدەو هەموو لایەنە چەكدارەكان كرد شەڕ راگرن و دەستبەجێ گرژییەكان كەم بكەنەوە.
تۆم باراك، لە یەكەم كاردانەوەیدا سەبارەت بە دۆخی حەلەب بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاشكرایكرد، پرۆسەی تێكەڵكردنەوەی هێزەكان لە قۆناغی كۆتاییدا بووە و تەنیا لە هەفتەی رابردوودا، لەسەروبەندی سەركەوتنی كۆتاییهێنان بووین بە رێككەوتنی تێكەڵكردنەوەی 10ـی ئاداری 2025 لەنێوان هەسەدە و حكومەتی سوریا، دەشكرێت ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكرێت.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا، باسی لە گفتوگۆكانی نێوان دیمەشق و تەلئەبیبی كردووە و وتویەتی، ئەو گفتوگۆ گرنگانەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ نوێنەرانی ئیسرائیل ئەنجامدران، هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەن بەرەو ئاشتییەكی هەرێمیی فراوانتر.
باراك تەئكیدی كردەوە كە دیدگەی ئەمریكا بۆ سوریا بریتییە لە دابینكردنی مافی یەكسان بۆ هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی، لەوانە "سوننە، كورد، درووز، كریستیان و عەلەوی. هەروەك هۆشداریدا لە "هێزە دەرەكییە تێكدەرەكان و بریكارەكانیان" كە دەیانەوێت دەستپێشخەرییەكانی سەرۆكی ئەمریكا تێكبدەن.
هاوكات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەمریكا كار لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكان دەكەن و لەگەڵ سەركردەكانی دیمەشق و هەسەدە لە پەیوەندیدان بۆ ڕاگرتنی شەڕەكە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە گەڕەكە كوردییەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودیان لە باكووری حەلەب گرتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە