کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆیتەرز:ترەمپ هەوڵدەدات بە پارە دانیشتوانی گرینلاند رابكێشێت

.

11:52 AM - 09/01/2026

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە، لێپرسراوانی ئەمریكا باسیان لە ناردنی پارە بۆ دانیشتوانی گرینلاند كردووە، لە چوارچێوەی هەوڵێك بۆ رازیكردنیان بۆ جیابوونەوە لە دانیمارك و پەیوەندیكردن بە ئەمریكاوە. بەپێی وتەی ئەو سەرچاوانە، لێپرسراوانی ئەمریكا لەنێویاندا لێپرسراوانی كۆشكی سپی باسیان لە پێدانی بڕە پارەیەك بە دانیشتوانی گرینلاند كردووە كە لە نێوان 10 هەزار دۆلار بۆ 100 هەزار دۆلاردایە بۆ هەر كەسێك، بەڵام بڕی ورد و لۆجستیكی هەر پارەدانێك تائێستا روون نییە.
بیرۆكەی پارەدانی راستەوخۆ بە دانیشتوانی گرینلاند، نوێنەرایەتی دوایین هەوڵی ئەمریكی دەكات بۆ كڕینی ئەو دوورگەیەی كە 57 هەزار كەسی تێدایە، سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتدارانی كۆپنهاگن و گرینلاند پێداگری لەسەر ئەوە دەكەن كە بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چەندین بۆنەدا رایگەیاندووە، گرینلاند بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا زۆر پێویستە، هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری بەكارهێنانی هێزی سەربازی بۆ كۆنترۆڵكردنی كردووە، هاوكات پێشنیاری بژاردەی كڕینی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە