کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان بەفر دەبارێت

.

03:10 PM - 09/01/2026

 بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایدەكات، لە ئەمڕۆوە، شەپۆلێكی بارانبارین سەرەتاسەری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە سنووریی و شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لە باكوور و باكووری رۆژئاوای هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات دواتر لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكات، كە هەندێك كات لە هەندێك ناوچە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت. لە ناوچە سنوورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت، بەپێی پێشبینیەكان، سبەینێش ئاسمان بە گشتیی هەور و سارد دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت. پێشبینیش دەكرێت رێژەی دابارین لە رۆژهەڵات و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان زیاتر بێت، بەراورد بە ناوچەكانی تر، هەروەها لە ناوچە سنوورییەكانیش بەفرببارێت.
هاوكات دەستەی كەشناسیی عیراق بڵاویكردووەتەوە، رۆژی شەممە بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عیراق دەبێت. لە ڕۆژانی یەكشەممە تا سێشەممەش ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواوەتی دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری باكووری عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە