کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە سێ‌ ملیار دینار بووە

.

11:38 AM - 09/01/2026

داهاتی نانەوتی یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە رۆژانی  سێ‌ تا نۆی كانونی دووەمی 2026، بڕی سێ‌  ملیار و 217 ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی سێ‌ ملیار و 217 ملیۆن و 915 هەزار و 309 دینار بووە، بەجۆرێك كە لەسەدا 80ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و لەسەدا 20ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە