کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ كەشتی باركراوی نەوتی ڤەنزوێلا بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوتن

.

03:17 PM - 09/01/2026


*ئاژانس فرانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە، سێ لە كۆی 11 كەشتی نەوتهەڵگری كۆمپانیای شیڤرۆن لە ڤەنزوێلاوە بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوتوون، دوو كەشتی تریش لە بەندەری پاڵاوگەی باجۆ گراندە لە رۆژئاوای ڤەنزوێلا جێگیركراون، لەكاتێكدا شەش كەشتی تر بە بەتاڵی لە رێگادا بوون بۆ ڤەنزوێلا، كۆمپانیای شیڤرۆن تاكە كۆمپانیای ئەمریكییە كە مۆڵەتی كاركردنی لە ڤەنزوێلا هەیە و ئەم كەشتییە نەوتهەڵگرانەی بەكرێ گرتووە وەك بەشێك لە خشتەی ئاسایی ناردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریكا. داتاكانی كۆمپانیای كلێر دەریانخستووە، كۆگای نەوتی خاو لە ڤەنزوێلادا بەرزبووەتەوە لەو كاتەوەی ئەمریكا دەستی بەسەر كەشتیی نەوتهەڵگری سكیپەردا گرتووە لە 10ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە