.
11:36 AM - 09/01/2026
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ پرسی داهاتە نانەوتییەكان كۆدەبێتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ئەنجومەنەكە هەوڵدەدات هەموو ئەو سەرچاوە داراییە نانەوتییانە رێكبخاتەوە، كە بوونەتە داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
بەپێی كارنامەی نوێی ئەنجومەنەكە، سبەینێ سەعات 10ی بەیانی ئەندامان كۆدەبنەوە بۆ تاووتوێكردنی پرسی داهاتە نانەوتییەكان، بە وتەی رامیار حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ئەو پرسانە دەكرێت كە تایبەتە بەداهاتی نانەوتی عیراق، ئەنجومەنەكە هەوڵیشدەدات هەموو ئەو سەرچاوە داراییە نانەوتییانە رێكبخاتەوە، كە بوونەتە داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا حەوت لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی پرسی داهاتە نانەوتییەكان میوانداری بكرێن، كە پێكهاتوون لە، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاكی، ئەنجومەنی خزمەت، ئەنجومەنی پارێزگاكان، بانكی ناوەندی، دەزگای شەهیدان و دەستەی خانەنشینی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە