.
10:07 PM - 08/01/2026
نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی، داوای ڕاگرتنی شەر دژی هێزە كوردییەكانی سوریا دەكاتو دەشڵێت، هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر باشە.
فەتحوڵا حوسەینی، ئەندامی نوێنەرایەتی دەستەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو شەڕەی دەكرێت شەڕی بەوەكالەتە بەكوردی دەفرۆشن، داواكارین ڕابگیرێتو سوریا نەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی ئەسەد.
لەبارەی هەڵویستی لایەنە سیاسییەكانیش وتی، هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان زۆر باشە، بەتایبەت هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیوادارن بەردەوامبن و فشار دروستبكەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە