کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەت هۆشیار؛ کورد ئایندەی ڕۆشن دەکاتەوە،دەیانەوێت، هەروەک ڕابردوو لە تاریکیدا بژین.

.

11:02 AM - 09/01/2026

گێچەڵ و بیانووی میلیشیاکانی سەر بە شەرع تا دێت زیاتردەبن، نوێترینیشیان هێرش و پەلامارەکانی ئەم چەند رۆژەیە بۆ ناوچە کوردنشینەکان و بە تایبەتیش بۆ  شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب.
کورد  ئایندەی  ڕۆشن دەکاتەوە، بۆیە ستەمکار و ناحەزانی میللەتەکەمان دەیانەوێت، هەروەک ڕابردوو لە تاریکیدا بژین.
یەکێتیی کوردبوون و یەکگرتن لە ئاستێکی بەرزدایە، لەهەرشوێنکی  کوردێک دڵۆپێک خوێنی لێ بتکێ لە گشت لایەک هەست بە ئازارەکەی دەکەین.
ئەو یەکگرتن و پەیوەندییە پتەوەی نێوان کوردان تەواویی ملیشیا و دەوڵەتە ستەمکارەکانی هێناوەتە لەرزین، بۆیە وەک ئاژەڵێکی دڕندەی بریندار سڵ ناکەنەوە و لە پەلامار ناوەستن.
کورد و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەوە ئازاتر و چاوکراوەترن کە تاریکپەرستان  هێزەناشەرعییەکان بیانەوێت شەپوڵی تاریکیی و پەردەی ڕەش لەسەر شانۆی سیاسیی و خۆبەڕێوەبەری دابندەنەوە.
گەرچی شەهیدکردنی گەنج و مناڵ و لاوی کورد بەردەوامی هەیە، ماڵ و لانەی کورد دەشێوێنرێ و ئاگری شەر دەیسوتێنێ، بەڵام چۆک دانادەین، لە سوریا و تورکیاو ئێران و عێراق کورد بەشێکی زیندووە و پارێزگاریی لە بوون و مانەوەی خۆمان دەکەین.
کورد تا پێشمەرگە و شەرفانی هەبێت و هێزی بەرەنگاریی هەر دەمێنێت و شەهید بوون لە بری چۆک دادان هەڵدەبژێرێ. 

هەمووانیش پێشمەرگە و شەرفانین، پاڕێزەر و کورد و خاکی کوردستانین. 

هەڵمەت هۆشیار
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٩ ـ ۱ ـ ۲۰۲٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە