کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی 2025 پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەی 127 هەزار هاووڵاتی رایی كردووە

.

06:56 PM - 08/01/2026

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، بە گەلی كوردستانی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ساڵی 2025 مامەڵەی زیاتر لە 127 هەزار هاووڵاتی رایی كردووە. لە ماوەی دوو ساڵی دروستبوونی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی تا ئێستا 268 هەزار پاسپۆرت بە هاووڵاتیان دراونەتەوە.

لەبارەی مامەڵەی پاسپۆرتی هاووڵاتیانی چەمچەماڵ و شۆرش و تەكیە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، رۆژانە بەردەوام پاسپۆرت بۆ ئەو هاووڵاتیانە دروست دەكەنەوە و كاتەكەشی بە یەك سەعات و نیو تەواو دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە