کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەگەڵ هەڤاڵان رفعەت عەبدوڵا و سەرکەوت زەکی چەند پرسێکی پەیوەست بەکاروباری رێکخراوەییان تاوتوێکرد

.

05:25 PM - 08/01/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەریەک لە هەڤاڵان، رفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی-چەمچەماڵی کرد.

لەدوو دیدرای جیاجیادا، تیشک خرایەسەر دواپێشهاتەکان و چەند بابەتێکی پەیوەست بە کاروباری رێکخراوەیی. لەو بارەیەوە جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی کرایەوە، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی ژیانی رێکخراوەیی و ئۆرگانەکانی حزبە لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، بەچەشنێک کە وەڵامدەرەوەی قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی حزبێکی خاوەن مێژوو و تێکۆشانی گەورەی وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە