کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای سوریا قەدەغەی هاتووچۆی لە 3 گەڕەكی حەلەب راگەیاند و هێرش دەستپێدەكات

.

12:18 PM - 08/01/2026

 

سوپای سوریا بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی لە سێ گەڕەكی شاری حەلەب دەركرد و وادەی دەستپێكردنی هێرشەكانی بۆ سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات دیاریكرد.

بەپێی راگەیێندراوی سوپای سوریا، لە سەعات 1:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زێد جێبەجێ دەكرێت.

سوپای سوریا ئاماژەی بەوە كردووە، لەگەڵ دەستپێكردنی قەدەغەی هاتووچۆدا پڕۆسەی بەئامانجگرتنی پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەو ناوچانە دەستپێدەكات.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەدا، داوا لە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە كراوە لەپێناو پاراستنی گیانیان، لە بنكە و پێگەكانی هەسەدە دووربكەونەوە.






 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە