کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری كەركوك بودجەی پێویست بۆ كڕینی محاویلە دابین دەكات

.

12:15 PM - 08/01/2026

 

 

 پارێزگاری كەركوك بودجەی پێویست بۆ كڕینی محاویلە دابین دەكات و چاودێریی وردی دۆخی كارەبا دەكات.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بۆ جاری دووەم لەگەڵ بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبا و لێپرسراوی كەرتەكان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، بودجەی پێویست بۆ كڕینی محاویلە و سەرجەم پێداویستییە تەكنیكییەكان دابینكراوە، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی تۆڕی كارەبا.

ئاماژەی بەوەش كرد، تیمەكانی كارەبا راسپێردران كە 24 سەعات جارێك راپۆرتی وردی چالاكییەكان و ئاستی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە پارێزگار بكەن،لەگەڵ مانەوە لە ئامادەباشیی تەواودا بۆ چاككردنەوەی هەر گرفتێكی كتوپڕ.

پارێزگاری كەركوك داوای لە هاووڵاتیان كرد پابەند رێنماییەكان بن و پێوەری كارەبا ببەستن لەپێناو رێكخستنی بەكاربردن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە