کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم:شەپۆلێكی تری بەفرو باران ناوچەكە دەگرێتەوە

.

11:01 AM - 08/01/2026

 


  1. پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا عیراق و هەرێمی كوردستان، بكەونە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەكی باراناوی، كە لە ناوچە شاخاوییەكاندا دەبێتە هۆی بەفربارین و لە ناوەندی شارەكانیش باران بە ڕێژەی جیاواز دەبارێت.

  2. بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی تری بەفر و باران ناوچەكە دەگرێتەوە و كاریگەریی ئەم شەپۆلەش لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە سەرەتا لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆوە دەستپێدەكات.

  3.  دواتر بارانبارینەكە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەشی تا درەنگانی شەوی شەممە لەسەر ناوچەكە بەردەوام دەبێت، ئەم گۆڕانكارییانەی كەشوهەواش كاتی دەبن و لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە كاریگەریی شەپۆلەكە نامێنێت و پێشبینیش دەكرێت لەو دوو رۆژەدا بارودۆخی كەشوهەوا بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت و ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان جێگیر ببێتەوە.

  4.  هاوكات دەستەی كەشناسیی عیراقیش لە راگەیەندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو  بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەریی كەشێكی باراناوی. بەپێی پێشبینییەكان، لە پارێزگاكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات باران دەبارێت و لە پارێزگاكانی باشووریش بڕی بارانبارینەكە كەمتر دەبێت.

  5.  هەروەها ئەگەری بارانی بەلێزمە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هەیە، لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرما، پێشبینی بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە