.
10:57 AM - 08/01/2026
بڕیارە ئەمڕۆ، وەفدی دانوستانكاری پارتی لە شاری هەولێر سەردانی یەكێتی بكات و پرسی پێكهێنانی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم تاووتوێ بكەن.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر، سەردانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و لەسەر دوو تەوەر گفتوگۆ دەكەن كە بریتین لە خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
هەر بەپێی زانیارییەكان، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی نێوان وەفدی باڵای هەردوو حزب، تایبەت دەبێت بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە