.
10:29 AM - 03/11/2025
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، سەرجەم پێداویستییەکانی دەنگدان گەیەندراونەتە پارێزگاکان و چاوەڕوانن رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە رەسمی خوێندنگەکانیان ڕادەستبکرێت بۆئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکان لە بنکەکانی دەنگدان بکەن.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە ئامادەكارییەكان بەردەوامین و لە ئێستادا سەرجەم پێداویستیی هەڵبژاردن بۆ سەرجەم پارێزگاكان گواستراوەتەوە و رۆژی پێنجی تشرینی دووەم دەست دەكەین بە وەرگرتنی قوتابخانەكان، لە هەرێمی كوردستانیش لە كۆتایی رۆژی شەشی مانگ قوتابخانەكان رادەستی كۆمسیۆن دەكرێن.
لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوامیشەوە كە ڕۆژێك دوای هەڵبژاردن و لە 12ی مانگ كە دەكاتە چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، دەوامی ئاسایی دەست پێ دەكاتەوە.
بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەم ، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ 320 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوە بچێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە