کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر دەبێت

.

01:47 PM - 31/10/2025

 

سبەی شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر وتارێک پێشکەشدەکات.


کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی پاشنیوەڕۆ، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەرنەڤاڵەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.


کاروان گەزنەیی باس لەوەشدەکات، کەرنەڤاڵەکە سەعات 4:00ی سبەی شەممە 1ـی 11ـی 2025، لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەهەولێر، بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە