کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندنی باڵا: بۆ هەڵبژاردن 15 رۆژ موڵەت بەگەڕانەوەی خوێندکارانی دەرەوە دەدرێت

.

09:31 AM - 31/10/2025

بەهۆی نزیکبوونەوەی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، رێگە بە گەڕانەوەی ئەو خوێندکارانە دەدرێت، کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداریکردنی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا، رێگە بە گەڕانەوەی ئەو خوێندکارانە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگەپێدانەکە بۆماوەی 15 ڕۆژە لە ڕۆژی (یەک تاوەکو 15/ 11/ 2025)ە و، خوێندکارەکان ئەو ماوەیەشیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە