کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەرێم كەمال ئاغا: جیاكاری حكومەت شارەكانی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە گەڕەكەكان

.

11:54 AM - 30/10/2025

 

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆك لیست و كاندیدی ژمارە ١ی لیستی ٢٢٢ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی هەولێر رایگەیاند، جیاكارییەكی زۆر لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزرییەكاندا، بەجۆرێك جیاكارییەكە نێوانی شارەكانی تێپەڕاندووە و هەر لەناو هەولێردا گەڕەكەكانی گرتووەتەوە و هەندێك گەڕەك بەبیانووی نیشتەجێبونی فڵان كەس و ماڵی فڵان كەس، خزمەتگوزاری پێناگات.

 

هەرێم كەمال ئاغا راشیگەیاند، حكومەت دەبێت حكومەتی خەڵك بێت، نەك حكومەتی حزب، بۆیە ئەم جیاكارییە جێگای قبوڵكردن نییە و وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەمانەوێت حكومەتی داهاتوو ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت و حكومەتێك بێت لە خزمەتی خەڵكدا بێت، بەبێ جیاوازی حزب و لایەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە