کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕفعەت عەبدوڵا: مووچە و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک داخوازییەکی ڕەوا و ئەولەویەتی یەکێتیە

.

06:01 PM - 30/10/2025

لەچوارچێوەی بەسەرکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردندا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدوو کۆبوونەوەی فراواندا بەجیا لەگەڵ هەر دوو بازنەی (دووکان و پیرەمەگرون- سورداش) کۆبووەوە جەختی لەهەڵمەتێکی یەکێتیانە و سەردەمیانە کردەوە و هەڤاڵانی ڕاسپارد لەڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١١، بەسەرخستنی لیستی  (٢٢٢ی.ن.ک) سەرکەوتنێکی تر لەتۆماری شانازی و سەروەری یەکێتیدا بنوسنەوە.

ڕفعەت عەبدوڵا، ڕایگەیاند یەکێتی، بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی خەبات دەکات، لەوبارەیەوە وتی: "مووچە و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک، داخوازییەکی ڕەوا و ئەولەویەتی یەکێتیە و لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێک دەدات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە