کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سایتی شەفافیەت: داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی زیاتر لە 69 ملیار دینارە

.

10:22 AM - 31/10/2025

 

داهاتی ئەم مانگەی سلێمانی بڕی 69 ملیار و 7 ملیۆن و 225 هەزار و 416 دیناربووە، بەجۆرێك كە %88 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %12 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە ، بڕی  18 ملیار بەراورد بە مانگی پێشوو زیادی كردووە.


هاوكات داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 25ی10ی2025 تا 31ی10ی2025، بڕی 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بووە.


سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 12 ملیار و 509 ملیۆن و 924 هەزار و 41 دینار بووە، بەجۆرێك كە %95 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %5 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە