کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رانیە دەبێت

.

09:30 AM - 30/10/2025

 

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رانیە وتارێک پێشکەشدەکات.


کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە رانیە بەڕێوەدەچێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەرنەڤاڵەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.


کاروان گەزنەیی باس لەوەشدەکات، کەرنەڤاڵەکە سەعات 02:00ـی رۆژی پێنجشەممە 30ـی 10ـی 2025، لە هۆڵی وەرزشیی رانیە، بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە