 .
            
                 .
            
            
        09:25 AM - 30/10/2025
        
    
 
        
     ئەمڕۆ 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ دەستپێکردنی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگاکە ڕایگەیاند، کە 630 شوێنی تایبەت بۆ نمایشکردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکان ئامادە کراوە.
بەرهەمی کشتوکاڵی: 280 شوێن، کە 130ـیان بە تایبەتی بۆ نمایشکردنی جۆرە جیاوازەکانی هەناری هەڵەبجەیە.
براندە خۆماڵییەکان: 30 شوێن.
هەنگوین:  10 شوێن.
خۆراک: 250 شوێن.
کاری دەستی: 100 شوێن.
بەرهەمی دیکە: شوێنی تایبەت بۆ بەرهەمی وشکە، زەیتوون و بەرهەمی ئاژەڵیش دابینکراوە.
             
            
             
             
             
            
			لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە