کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مام جەلال

.

07:20 PM - 02/10/2025

مام جەلال 

نوسینی - ھاورێ رواندزی 

 

مام جەلال دیاردەیەکی دەگمەن بوو ، زیاتر لەشەست ساڵ خەباتی کرد بۆ بەدیھێنانی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، مام جەلال مێژویەکی پرشەنگداری ھەیە، ئەگەر مێژوو بەخاوێنی بنوسرێتەوە ئەوا مێژووش قەرزاری مام جەلال دەبێت.

 

مام جەلال یەکێتی دامەزراند بۆ خزمەتکردنی خەڵک و بەدیھێنانی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و لەناوبردنی دیکتاتۆریەت ، مام ورە و خۆراگری بوو بۆ ھەموان .

 

مام لەکاتێکدا یەکێتی دروستکرد ھیچ تروسكایەك نەمابوو ، ئاخر وەرن بیر بکەنەوە ئەگەر مام جەلال نەبوایە کێ دەیتوانی لەو سەردەمەدا بتوانێ یەکێتیەک دروستبکات خەباتی چەکداری و دیبلۆماسی بەیەکەوە بکات ؟ 

ئەگەر مام جەلال نەبوایە زۆر ئەستەم بوو یەکێتیەک دروستببێت ،بەو ناو و ناوبانگە بەھێز بێت .

 

مام جەلال زەمان بوو بۆ ھەموان ، ئەوەی جارێک لەگەڵ مام دانشتبێت پێی خۆش بوە ھەموو رۆژ بیبینێت ، دوربین بوو ، بێ ئومێدی نەدەکردی ، ھەمیشە ئومێد بەخش بوو ، ھەستت بەورە دەکرد ، ھەرگیز بێ ھێز نەبوو ، بەئێستاشەوە کە ناوی مام دەھێندرێت ھێز و ئومێدت لا دروست دەبێت . 

 

من لەزۆر کۆبونەوەکانی بەشداربومە ، کە قسەی دەکرد تێدەگەیشتی لەحزبێک کار دەکەی کە ئەمان و زەمانی تێدا بەرجەستەیە ، رێبازەکەی بەسەربەرزی دەتھێلێتەوە.

 

رێبازی مام جەلال خزمەتکردنی خەڵک ، گەشەکردنی فکر ، تەسقیفی کادیر، خزمەتکردنی کەس و کاری شەھیدان ، رێزلێگرتن لەخەباتی تێکۆشەرانی دێرین و گەشەکردنی ئازادی بوە.

 

یەکێتی مەدرەسەی مام جەلالە ،ئەو مەدرەسەیە لەسەر ھەمان نەھج و فکر و رێبازە رەسەنەکەیە ، بیرمان نەچیت مام جەلال تەنیا ھی یەکێتیی نەبوو ،ھی ھەموو خەڵکی کوردستان و عیراقیش بوو ، مام خۆی بەھی ھەموان دەزانی ، گەورەیی مام جەلال لەوەدابوو دەرگای بۆ ھەموان کراوەبوە ، بۆ عەرەب و تورکمان و مەسیحی ھەموو کەمەنەتەوایەتیەکان ،خۆی بەپارێزەری ھەموان دەزانی .

 

زۆر کەس باس لەرێبازی مام جەلال دەکات بەڵام تا ئێستا تێنەگەیشتوە رێبازی مام چیە ؟وتارەکانی و کردەوەکانی رێبازی راستەقینەی مامە.

 

لەچلەی ماتەمینی خوالێخۆشبوو شەمسەدین موفتی کە لەشاری ھەولێر بەرێوەچوو ، مام جەلال وتارێکی پێشکەش بەئامادەبوان کرد کە کۆتا وتاری بوو چونکە دواتر نەخۆش کەوت ، لە وتارەکەیدا دەڵێ شیعرەکەی حاجی قادریش بنوسنەوە کە دەڵی مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە ئەوەی باقی بمێنێت ھەرناوە ، مام جەلال دەیزانی چیدەڵێت لەوێدا ، بۆیە لەمێژوودا ناوی مام جەلال ھەمیشە بەگەورەی دەمێنێتەوە ، مام جەلال کەمی نەکرد ،بۆیە کوردایەتی قەرزای مام جەلالە .

 

کوردایەتی مامی زۆر ھیلاک کرد ، کورد پێویستی زۆر بەمام جەلال مابوو بەڵام بەداخەوە مەرگ رێگەی پێنەدا دواجار ماڵئاوایی کرد ، ماڵئاوایەکی بەسەربەرزی تا ھەتایە ناوی بەپیرۆزی و گەورەیی دەمێنێتەوە .

 

یەکێتی خاوەنی مام جەلالە، مام جەلالیش دیاردەیەکی تایبەت و دەگمەن  بوو بۆ ھەموو کوردستان .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە