.
10:43 AM - 02/10/2025
مام جەلال، ئەفسانەی خەبات و کۆڵنەدان
رێبین عمر
مام جەلال، ئەفسانەی خەبات و تێکۆشان بوو، زۆرجاران دەگوترا مام جەلال بۆتە جۆرج واشنتۆنی کوردان، مام جەلال زادەی کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی و رۆژهەڵات بوو، بە حەق سیاسی و رابەری خەباتی مەدەنی و دیموکراسی بوو، بۆ کورد دیارییەک بوو خودا بەخشیبووی تا کورد نەجاتبدات؛ مام توانی بەخەباتی دورودرێژ و کۆڵنەدان و دانایی خۆی کوردو دۆزە رەواکەی بگەیەنێتە قۆناغێکی تر بۆ بەشداری راستەقینەی دەسەڵات، دوور لەپەراوێزخستن، کوشتن، لەناوبردن و جینۆساید و زۆر تاوانی تر. زۆرێک لەدەستکەوتەکانی کە لە عێراق بۆ کورد چەسپاون؛ بەرهەمی دانایی سەرۆک مام جەلالن کە بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە. لە عێراقدا مام جەلال سەمامی ئەمان و پارێزەری مافی گەلان و دیموکراسی بوو. رژێمی سەدام هەمیشە کە لێبووردنی سەرتاسەری دەرئەکرد؛ دەینوسی جگە لە تاڵەبانی کە لێخۆشبوون نایگرێتەوە .
بەڵام رۆژگار رۆژی لەدوایە...
مام جەلال لە عێراقی نوێ، بووە سەرۆک کۆمارو پارێزەری مافی عێراقییەکان.
کەچی سەدامی غرورو فاشیان وەک مشک لە کونێکا بەزەلیلی هێنایە دەرەوە ئەوە ئەگەر سزای خودایی نەبێت و وانە نەبێت چی ترە؟ مام جەلال لە عێراقی نوێ، بووە رابەری مۆدێلی دیموکراسی دوای فاشیزمی ٣٦ ساڵە.
چەرخ سوڕا؛ حیکمەتی گەورەو گران لە چیرۆکی سەرکەوتن و بوون بەسەرۆک کۆماری مام جەلال دا هەیە؛ لەگەیشتن بە ترۆپکی دەسەڵات و گەیشتن بە کۆشکێک کە پێشتر جێگەی بڕیاردانی تاوان بوو دژی کورد و گەلانی عێراق.
لە ماوەی دوو خولی تەمەنی سەرۆکایەتی خۆیدا سەرۆک تاڵەبانی توانی بە کاریزمایی خۆی بەگیانە دیموکراسییە باڵاکەی ببێتە پارێزەری گشت عێراقییەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە