.
10:05 AM - 02/10/2025
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكیدا تەئكیدی كردەوە، ئەو كاندیدو حزبانەی پێش وادەی دیاریكراو دەستیان بە بانگەشە كردووە، سزادراون. راشیگەیاند، ئەگەر ئەو كاندیدانە دوای سزادانەكە، بانگەشە و فلێكسەكانیان لانەبردبێت، سزاكەیان كراوەتە دوو هێندە.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانەی پۆست و پلە و پایەی حكومییان بۆ بانگەشە بەكارهێنابێت، بەبڕی پێنج تاوەكو 10 ملیۆن دینار سزادراون. ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەكانی پێشووتری وەك نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران چارەسەركراون، ئێستاش ئامێری ناسینەوەی رووخسار لە وێستگەكانی دەنگدان جێگیركراوە و ئەو گرفتانە هەمووی چارەسەركراون. هاوكات، دڵنیایشی دایە هاووڵاتیان لە پاكیی پرۆسەی هەڵبژاردن.
بڕیارە رۆژی 11ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت. بەپێی بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش سبەینێ هەینی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە