.
10:29 PM - 02/10/2025
ئەدهەم بارزانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان.
لە هەشتەمین ساڵیادی كۆچیدوایی سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق، بەرێز مام جەلال تاڵەبانیدا، یادی سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتگێڕ ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆچكردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له كاری ده‌وڵه‌تی و سیاسی‌دا لە ناوچەکەو عیراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دروست كردووە، کە بێگومان تائێستا نەتوانراوە ئەو کەلێنە پڕبکرێتەوە.
وەک لای هەموان ئاشکرایە، له‌ناو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆدا له عێراق و ناوچه‌كه زیاتر له هه‌موو كاتێك هه‌ست به بۆشایی نەبوونی مام جه‌لال تاڵەبانی ده‌كرێت."
بەبۆنەی ئەم یادەوە جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرجەم لایەنگرو ئەندامانی حزبەکەیان دەکەم و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت."
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە