.
11:15 AM - 02/10/2025
مام جەلال دەنگی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کوڵاودا
نێرگز قادر
کاتێک مام جەلال تاڵەبانی لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱۷ کۆچی دوایی کرد، عێراق تەنها یەکەم سەرۆک کۆماری کوردی لەدەستنەدا بەڵکوسیاسەتمەدارێکی جیهانی لەدەستدا. سەرکردەیەک کە دەیتوانی بە ئاسوودەیی لەگەڵ سەرۆکەکانی ئەمەریکا و پیاوانی ئاینی ئێرانی و جەنەڕاڵەکانی تورکیا و دیپلۆماتکارە ئەوروپییەکان دابنیشێت و متمانەی دەنگدەری کورد هاونشتمانەکەی لەدەستنەدا. لەو کاتەوە سیاسەتی عێراق پڕە لە مامەڵەکەرانی ناوخۆیی و دەڵاڵی دەسەڵات لەسەر ئاستی شار ناوچەکە بڕناکات. هیچ کەسێک نییە کە بتوانێت بە ناوی نەتەوەکەوە قسە بکات لەسەر شانۆی جیهانی. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە جارێکی تر دەکوڵێت، ئەم بۆشاییە تەنها سیمبولی نییە بەڵکوم ڕاستەقینەو و مەترسیدارە.
لە وتارێکدا لە هارڤارد بیزنس ریڤیو بە ناونیشانی (باشترین سەرکردەکانی جیهان بەرهەمی خۆماڵین The Best Global Leaders are Local Leaders). باس لەسەرنجەکانی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی تۆماس فریدمان دەکاتەوە کە چەخت دەکات لەوەی ئەو سەرکردانەی کۆمەڵگای خۆیان بە قووڵی دەناسن و هەست بە ترپەی دڵی خەڵکەکەیان دەکەن، زوو پەڕەدەسەن بۆ گواستنەوەی ئەو ڕەسەنایەتییە بۆ دیپلۆماسی نێودەوڵەتی. مام جەلال ئه وه ی بەرجەستە دەکرد. ئەو تا کرۆکی کورد بوو، بەڵام توانی خۆی وەک پیاوی دەوڵەتی فیدراڵ و هەندێک جار ناوبژیوانێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان بدات. ئەحمەد چەلەبی هەرچەندە جێی مشتومڕیە بەڵام ئەم ڕۆڵەی دەگێڕا، بە کەموکوڕیەکانیشەوە کە هەندێک جار جێیی متمانە نەبوو، بەڵام چەلەبی دەیتوانێت وەک مام جەلال سیاسەتی ئاڵۆزی عێراق بە بازنەی بڕیاردەرانی واشنتۆنەوە ببەستێتەوە.
بەڵام هەر تۆماس فریدمان بەبیرمان دهێنێتەوە لە جیهانی ئەمڕۆدا خۆجێی بوون بەس نییە. شەرعییەتی ناوخۆیی بناغەیە، بەڵام دەبێت بەرز بکرێتەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر. ئەو سەرکردانەی کە هەرگیز لە کێبڕکێی ناوخۆیدا قۆڵتاون کە وزەی خۆیان لە ئاستی شار و ناکۆکیەکانی نێو حیزبەکان سەرف دەکەن، لە سیاسەتی لۆکاڵیزمدا گیردەخۆنەوە. عێراق ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری لەو سەرکردانە هەیە.
دەپرسم کەسێک هەیە کە بتوانێت بۆشایی جیهانگیری مام جەلال پڕ بکاتەوە؟ خۆی لەگەڵ داخوازییەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکەڵ بکات؟ کەسێک بتوانێت متمانەی شەقامی نەجەف و سلێمانی تێکەڵ بکات و کاریگەری لەسەر مشتومڕی جیهانی لە واشنتن و ریاز و برۆکسل هەبێت؟.
. بنچینەی ناوخۆیی زۆر گرنگە، بەڵام لۆکاڵیزم بەبێ گەیشتن بە جیهان کوردستان لاواز دەکات. فریدمان ڕاست دەکات، خۆماڵی بوون بنچینەیە نەک سەقف. سیاسەتمەداری داهاتووی دەبێت لە ناوخۆ دەستپێبکات و پاشان بیباتە قۆناغی ئەقلیمی و جیهانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە