.
10:30 AM - 02/10/2025
تا سەعات 12ی ئەمشەو دوایین وادەیە بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی تاوەکو سوودمەندبن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی.
30ـی ئەیلوولی 2025، دوایین وادەی زانکۆلاین بوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، ماوەی زانکۆلاین 48 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەم ساڵ 57 هەزار و 980 خوێندكار بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان دەرچوون، لەوانە 42 هەزار و 257 دەرچووی بەشی زانستی، 13 هەزار و 826 دەرچووی بەشی وێژەیی، هەزار و 327 دەرچووی ئامادەیی پیشەیی و 570 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.
23ـی ئەیلوول زانکۆلاین کاراکرا ئەمساڵ دەرچووان دەتوانن لە 680 بەشی 16 زانکۆدا بە هەر سێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران) داواکاری پێشکێش بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە