کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باڵیۆزی كۆماری چیك لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كرد

.

06:48 PM - 02/10/2025

ئەمڕۆ ٢/١٠/٢٠٢٥ یان شنیادۆف باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە بەگەرمی پێشوازیلێکرا.

لەو سەردانەدا ، یان شنیادۆف باڵیۆزی چیک لە عیراق، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە باسی لە کاریزمای سەرۆک مام جەلال کرد لە عیراقی نوێدا وەک سەرکردەیەکی باڵای نیشتمانیی کە رۆڵی گەورە و کاریگەری هەبوو لە دروستبوونەوەی پردی پەیوەندی نێوان کۆماری چیک و دەوڵەتی عیراق، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەبوو کە سەرۆک مام جەلال پێگەکەی بەکاردەهێنا بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلانی وڵاتەکەی لەدوای رووخانی رژێمی بەعس.

لای خۆیانەوە، مەکتەبی سکرتارییەت، بەگرنگی و بایەخەوە لە سەردانەکەی باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق-یان رووانی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری چیک یان بەگرنگ و بە بایەخ لە قەڵەمدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە