کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: گەنجانی ئێستا خاوەن بیرۆكەن و پێشەنگن

.

08:56 PM - 02/10/2025

لەمیانی دیبەیتێكدا لەكۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئایتۆك لەژێر ناونیشانی گەڕانەوە بۆ داهاتوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، گەنجان ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر تواناكانی خۆیان لە بوارە جیاوازەكاندا دەسەلمێنن و ئێستا رۆڵی گرنگ و بنەڕەتی دەبینن لە پێشخستن و گەشەپێدانی هەموو كەرتەكاندا. 

هەروەها قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەشداوە، لە كۆڕبەندی ئای تۆك گفتوگۆیەكی بەچێژ و بەسوودمان هەبوو لەگەڵ گەنجان و تەئكیدمان كردەوە كە كاری زیاتر دەكەین بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناكانی گەنجان و هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ بەشداری گەنجان لە گەشەپێدانی وڵاتەكەماندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە