کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیدیۆمی (گۆچانەکەی مام جەلال)

.

01:14 PM - 02/10/2025

ئیدیۆمی (گۆچانەکەی مام جەلال)
دەلیل جەمال

مام جەلال وەک ڕێبەر وەک کارێزما و ڕابەری هێزێکی سیاسی وەک یەکێتی و دواجار ڕابەرایەتی کردنی گەلێک لەچوارچێوەی شۆڕشێکی چەکداری و فکری و سیاسی، بۆ ئازادی و سەربەستی کاریکرد.

لەناو مانۆڕی ئەم چەندایەتی و چۆنایەتییەی کەبوونیان هەبوو، پرسیارێک هەمیشە ئامادەگی هەبوو.
چۆن و بە چ سحر و میکانزمێک مام جەلال دەیتوانی هەموو ئەم جیاوازییە لەفکر و سیاسەت و تەنانەت گروپ و هتد ئیدارەبدات؟
تەنانەت لەشاخیش، چۆن و چۆن، شۆڕشی گەیاندە ئامانج و گەلێکی لەبندەستەیی ڕزگارکرد؟

ئەمانە و چەندین پرسیارگەلی دیکە.
 مام جەلال چەندین ،شوناس و ناسناوی لەگەڵدابوو، ، هەموو ئەمانە بەجێیەک، 

لەناو ئەدەبیاتی سیاسی و ڕووداوەکانی یەکێتی و شۆڕشەکەی ئیدیۆمی (گۆچانەکەی مام)  ئەو ئیدیۆمەبوو، بەردەوام لەناو ڕاز و گێڕانەوە و نوسینەکانی شاخ و شار ئامادەگی هەبوو بەڕادەیەک ئەم ئیدیۆمە چووبووە ناو قوڵایی مێژوو ڕووداوەکان، هێندەی بووبووە ترێندێکی مەعنەوی و چەمکێکی دیار هێندە وەک فۆڕمی گۆچان نەدەهاتە پێش چاوان. بەڵکوو واتایەکی دیکەی وەرگرتبوو، ئەویش واتای ڕاستکردنەوە یان چەکووشەکەی مەحکەمە.

ئەم گۆچانە لەمێژوودا بەرسەری گەندەڵکار و خیانەتکاری زۆر کەوتووە، قاچ و قولی زۆر لەوانەی لەڕێ لایاندەداو هەڵەیان دەکرد و روڵمیاندەکرد بریندارکردووە.

بەڕادەیەک کەسێک هەڵەیەکی بکردایە دەیان ووت پێویستی بە گۆچانەکەی مام جەلال هەیە، یان کەسێک خوار و خێچ بوایە دەیان ووت مەگەر گۆچانەکەی مام جەلال ڕاستی بکاتەوە.


هەڵبەت، هەمووئەمانە بۆ سحر و تواناو قابیلیەتی مام جەلال دەگەڕایەوە، کە چۆن گۆچانێکی بێ گیان پڕدەبێت لە ڕۆحی نەمری و بزاوت و زیندویەتی، بەڕادەیەک ئەم گۆچانە دەچێتە ناو ئەدەبیاتی حوکمدان و ئەگەر بڵێم هێندە و زیاتریش لەچەکوشی ناو مەحکەمە کاریگەری هەبوو.زیادەڕۆییم نەکردووە

گۆچانەکەی مام جەلال، بووبووە ڕەمزی دیاری ڕاستکردنەوە و سزادان، لەناو هەمواندا دەوترا، خودا لامانبدات لە گۆچانەکە، 

لێرەوەیە دەڵێین مام جەلال کارێزماو ڕابەربوو، مانای دەدا بە بێماناو گیانی دەبەخشی بەبێ گیانی. 

گۆچان بۆخۆی دارێکی ڕێکە و دەبێت لاربکرێتەوە ئینجا دەبێتە گۆچان، بەڵام لای مام جەلال ئەم خەسڵەتە دەگۆڕێت، دارێکی لار دەبێتە ڕەمزی ڕێککردنەوەی لارییەکان، ئەمە بۆخۆی دانایی و حەکیمی مام جەلال نیشان دەدات، دواجار لەناو ئەدەبیاتی سیاسی ئیتر جێ دەگرێت و ناو وەردەگرێت و شوناسێک بەخەسڵەتێکی دیار و تایبەتەوە گۆچانەکەی مام جەلال ترێندی ناو ڕووداوەکان دەبێت...

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە