.
08:35 PM - 30/09/2025
سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێم تایبەت قسەی بۆ گەلی كوردستان كرد و رایگەیاند: بەهۆی دڕەنگ تەمویلكردنی پارەی مووچەی مانگی حەوت بۆسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم نەتوانراوە پارەكە وەربگیرێت بۆیە وەرگرتنی كەوتۆتە سبەی رۆژی چوار شەممە.
ئەوەشی ئاشكراكرد، هەر دوای وەگرتنی پارەكە لیستی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەندرێت.
ئەو سەرچاوەیەی گەلی كوردستان لە وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژی چوار شەممە واتە سبەی باسیلەوەكرد، رەنگە ئەو مووچە خۆرانەی بەشدارن لە پرۆژەی (هەژماری من) و دوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن بانكەكانیانەوە دوا نیوەرۆی سبەی بتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە