کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕۆڵی ئەمریکا و ئاسۆی نادیاری ئاگربەست لە غەززە

.

11:14 AM - 30/09/2025

 

دۆخی کەرتی غەززە بووەتە ئاوێنەیەکی ڕەنگدانەوەی ئاڵۆزترین قەیرانە سیاسی و مرۆییەکان لە جیهاندا. لەم نێوەندەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک گەورەترین هاوپەیمانی ئیسرائیل، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینیوە. سەرەڕای پشتیوانی سەربازیی و دیپلۆماسیی پێدانی چەک و فڕۆکەی پێشکەوتوو ، بەردەوام لە ئیسرائیل “ بەڵام ترامپ و کارگێڕییەکەی بەردەوام هەوڵی داوە فشار بخاتە سەر هەردوو لا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان، بەڵام ئەم هەوڵانە لە گێژاوێکی قووڵدا گیرساونەتەوە.

تێڕوانینی جیاوازی ناتانیاهۆ و ترامپ

هەوڵەکانی ترامپ بۆ ئاگربەست بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر دوو خاڵی جەوهەری چڕبووەتەوە: ئازادکردنی بارمتەکان و هێنانی یارمەتی مرۆیی بە بڕی پێویست. ئەم پلانانە، کە زۆرجار بە هاوکاریی میسر و قەتەر پێشکەش دەکرێن، داوای کشانەوەی هێواشی ئیسرائیل و ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی ئەگەر چی لە هەناوی باتنی ناتانیاهۆ دوورە “

بەڵام، بنیامین ناتانیاهۆ و حکومەتەکەی مەرجەکانی ئاگربەستیان بە جۆرێکی دیکە داناوە. بۆ  هەڕەشەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تەنها بە لەناوبردنی تەواوی توانای سەربازی و حوکمڕانیی حەماس کۆتایی دێت. ئەم جیاوازییەی لە پێشینەکاندا، کە تێیدا ترامپ زیاتر بایەخ بە چارەسەری کورتخایەنی مرۆیی دەدات و ناتانیاهۆ جەخت لەسەر ئامانجە ستراتیجییە درێژخایەنەکان دەکاتەوە، بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان هەردوو هاوپەیمان ئایندەکەی زۆر ڕوون نیە .

 

کارۆخ سەید ڕزگار 

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە